هاتووچۆی سلێمانی هۆشدارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، به‌هۆی بارانبارینی زۆر، له ئه‌مشه‌و بۆ كاری پێویست نه‌بێت، نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارنه‌هێنن.
هه‌روه‌ها هاتووچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ خۆیان و بۆ تیمە فریاگوزارییەکانیش دروست نەبێت، ئه‌مشه‌و بۆ كاری پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.