له وان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی
سه‌رباز و جه‌رده‌وان كوژراون
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی ئه‌ردیشی پاریزگای وان هێرشێك كرایه سه‌ر باره‌گای فه‌رمانده‌ی ژاندرمه‌ی تورك.
فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه سه‌ربازێك و جه‌رده‌وانێك (پاسه‌وانی گوند) كوژراون و 10 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هێرشه‌كه ده‌مژمێر 00:20 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی ئه‌ردیش روویداوه كه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه دوو كه‌س كوژراون و 10 دیكه‌ش برینداربوونه.
رۆژنامه‌ی جمهووریه‌تی توركیا باسی له برینداربوونی پینج جه‌رده‌وان له‌م هێرشه‌دا كردووه.