زانیاری نوێ دەربارەی کۆبوونەوەی سبەی پارتی و یەکێتی
K24 - هەولێر:
بڕیارە سبەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دوا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن.
لەو بارەیەوە، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردستان24 راگەیاند، بڕیارە سبەی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: دەزگای هەڵبژاردی پارتی و یەکێتی بە تەنها کۆنابنەوە، بەڵکو پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبنەوە.