جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیران: شه‌ڕی عێراق نایاسایی بوو
هه‌ڵوێستی گۆڕاوه
K24 – هه‌ولێر
جیگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له ساڵی 2003 رایگه‌یاند به‌ریتانیا به هێرشكردنه سه‌ر عێراق له ساڵی 2003 یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی پێشڵكرد.
جۆن پریسكۆت كه له ساڵی 2003 جێگری سه‌رۆك وه‌زیران تۆنی بلێر بوو، له بابه‌تێكدا بۆ رۆژنامه‌ی میرۆر گوتی ئێستا بیروباوه‌ری گۆڕاوه سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی شه‌ڕه‌كه و ره‌خنه‌شی له بلێر گرت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه رێگه به تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه نه‌یداوه، به‌تایبه‌تی بۆ دیاركردنی یاسایی بوونی هێرشه‌كه.
گوتیشی: "له ساڵی 2004، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان كۆفی ئه‌نان گوتی ئامانجی سه‌ره‌كی شه‌ڕی عێراق گۆڕینی رێژیم بووه، كه نایاسایی بوو و جێگه‌ی غه‌مبارییه‌كی گه‌وره و تووڕه‌ییه، ئێستا من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م كه راستی گوت."
به ده‌نگهاتنی دووه‌م به‌رپرسی به‌ریتانیا له سه‌رده‌می شه‌ڕی عیراق پاش ئه‌وه‌ی دێت كه كومیته‌ی لێكۆڵینه‌وه له شه‌ڕی عێراق له دوایین راپۆرتیدا رایگه‌یاند بیانوو و پلانی تۆنی بلێر بۆ به‌شداری له شه‌ڕی عێراق ته‌واو نه‌بوون و به بڕیارێكی هه‌ڵه وه‌سفكرد، كه ئه‌نجامێكی خراپ به به‌ریتانیا لێكهوتهوه.
زۆرێك له خه‌ڵكی به‌ریتانیا به تۆمه‌تی تاوان داوای دادگاییكردنی بلێر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به بڕیاردان بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق كه بووه هۆی كوژرانی 179 سه‌ربازی به‌ریتانی و كوژرانی 150 هه‌زار عێراقی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا.