رۆژێكی دیكەش لەم ھەفتەیە پشووی فەرمییە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی رۆژانی پشووی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە 14 تەمموز لە دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.

وەك لە خشتەی رۆژانی پشووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە ھەموو ساڵێك رۆژی 14  تەمموز لە یادی شۆڕی 14 تەمموزی ساڵی 1958عێراق پشووی فەرمییە لە دامودەزگاكانی حكومی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق.

لە 14 تەمموزی ساڵی 1958 شۆڕشی سیستمی عێراق بە سەرۆكایەتی عەبدولكریم قاسم لە پادشایەتییەوە گۆڕا بۆ كۆماری.

ئەمە لە كاتێكدایە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان كۆی رۆژانی ھەفتەی رابردووی كردە پشووی فەرمی لە دامو دەزگا حكومییەكان.

Fly Erbil Advertisment