وەڵامی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەداتەوە

تایبه‌ته‌ به‌ كەیسی وەلید یونس

K24 – هه‌ولێر

لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان وەڵامی راپۆرتی رێكخراوی "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" سەبارەت بە كەیسی وەلید یونس دەداتەوە.

دادگای تاوانه‌كانی دهۆك له‌ رۆژی 17/3/2011 به‌ تۆمه‌تی تیرۆر سزای پێنج ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر وه‌لید یونس سه‌پاند، كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.

 دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌ دەستگیر كردنی وەلید یونس رایگه‌یاند یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوی "انصار الاسلام" و ماوەیەك لە ئەفغانستان بووە و لەوێ چاوی بە ئوسامە بن لادنی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی "القاعیدە" كەوتووە كه‌ رێنمایی وەلید و چەند كەسێكی دیكەی كردووە بۆ دامەزراندنی رێكخراوی "انصار الاسلام"، كە دەستی هەبووە لە كوشتنی هەزاران خەڵكی سڤیل.

گوتیشی پێش ئه‌وه‌ی كه‌ سزاكه‌ی ته‌واو ببێت، به‌پێی یاسای دژه‌ تیرۆر،  تۆمه‌تباره‌ بە پێدانی رێنمایی لە ناو زیندانەوە بۆ هەوادارانی خۆی لە کەرکوک و موسڵ بو ئەنجامدانی چەندین کردەوەیەکی تیرۆریستی، به‌تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو لە شارۆچكەی بەعشیقە، له‌ ساڵی 2013  كه‌ ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.

خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەی بەعشیقە سكاڵایان دژی وه‌لید یونس تۆمار كردووه‌ و ئێستا چاوەڕێی بڕِیاری دادگا ده‌كه‌ن.