له شه‌مزینان پێنج سه‌رباز ده‌كوژرێن
بۆمبێك به ئۆتۆمبیڵی سه‌ربازی ته‌قیوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینان له نزیك گوندی بێزه‌ل بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای تورك ته‌قییه‌وه كه له ئه‌نجامدا پێنج سه‌رباز كوژران.
ته‌قینه‌وه له‌كاتێكدا روویداوه كه سه‌ربازانی سوپای توركیا له گه‌شتێكی سه‌ربازیدا بوون بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگا.
به‌پێی ئاماری سه‌ره‌تایی پێنج سه‌رباز له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژراون.
هه‌ر پشتی گواستنه‌وه كوژراوان و بریندار، سوپای توركیا له ناوچه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.