مافی مرۆڤ له‌ نوێترین راپۆرتیدا باس له‌ ره‌وشی گونده‌كانی مه‌خموور ده‌كات

كه‌سێك به‌هۆی فرۆشتنی جگه‌ره‌ 18 رۆژ به‌ندكراوه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (ھیومان رایتس وۆچ) لە نوێترین راپۆرتیدا، باس لە نەھامەتییەکانی گوندنیشنەکانی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی مەخموور دەکات و ئاشکرای دەکات ھەر پێشێلکارییەک بەمانای کۆتایی ھاتن بوو بۆ ژیانی گوندنشینەکان.

ئەو رێکخراو راپۆرتێکی مەیدانی لەو گوندانەی نزیك مەخموور کردووە کە زۆربەی تازە لەژێر دەستی داعش رزگارکراون و رایگەیاند ھەندێ لەو گوندانە بۆ ماوەی 21 مانگ لەژێر دەستی داعش بوون و گوندنیشنەکان بۆ رێکخراوەکەیان ئاشکرا کردووە کە ئەگەر کەسێك له‌كاتی هه‌ڵاتندا ده‌ستگیركرابا، ئەوا سزاکەی کوشتن بوو.

لەو راپۆرتەدا ھیومان رایتس وۆچ، قسەی لەگەڵ گوندنشینانی نزیکەی 20 گوند کردووە و یەکێك لەوانەی لەدەست داعش رزگاری بووە، بەو رێکخراوەی راگەیاندووە کە بۆ ماوەی 18 رۆژ زیندانیکراوە و ئەشکەنجەدراوە، تەنیا بەهۆی ئەوەی جگەرەی فرۆشتووە.