مەحما خەلیل: لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا 50 مليار دينار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌ى شنگال ته‌رخانكراوه

K24 - هەولێر:
مه‌حما خه‌ليل، ئه‌ندامى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، له پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی کە له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراقەوە په‌سه‌ندكراوە، 50 مليار دينار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال ته‌رخانكراوە.
مه‌حما خه‌ليل، ئه‌ندامى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانییدا له كه‌مپى، شاريا لە دهۆک رایگەیاند، "له پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی عێراق کە بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا بۆ پەسەندکردنی، گوژمه‌ى 50 مليار دينار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال ته‌رخانكراوه".
گوتیشی: ته‌رخانكردنى ئه‌و گوژمه پاره‌يه‌ش داواى ئێزدييه‌كان بوو كه سندووقێک به ناوى شنگال دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره ئاوه‌دان بكرێتەوە، سندووقه‌كه دامه‌زراوه و داواش ده‌كه‌ن ئه‌نجوومه‌نێكيش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى شنگال دروست بكرێت كه له خه‌لكى شنگال پێکبهێت، بۆ ئه‌وه‌ى شنگال پێ ئاوه‌دان بكرێتەوە، به‌داخه‌وه پێشتر بوودجه‌يه‌ک بۆ شنگال ته‌رخانكرابوو، به‌ڵام ئه‌و پاره‌يه له‌به‌رده‌ست نه‌بووه، گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه، ئيداره‌ى پارێزگاى مووسڵ ئه‌و پاره‌يه بۆ رۆژئاوا و باشوورى مووسڵ خەرج دەکات نه‌وه‌ک بۆ شنگال، خه‌ڵكى شنگاليش پێ نه‌ده‌زانى، به‌ڵام محه‌مه‌د شياع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگيرى له سندووقى شنگال ده‌كات و ئه‌مەش 50 مليار دينارى بۆ ته‌رخانكراوه، به‌و هيوايه‌ين كه شنگالی پێ ئاوه‌دان بكرێتەوە".
رۆژى دووشەممە، 23ی ئاداری 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا له پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵی عێراق کە بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسند کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا بۆ پەسەندکردنی.
مه‌محا خه‌ليل بە پێويستی دەزانێت، خه‌ڵكى شنگال له به‌ر ئه‌و زه‌ره‌و و زيانه‌ى له‌سەر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستی داعش پێیگەیشتووە، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و لەمبارەیەوە گوتیشی: "چونكه ئێزدى جينوسايد كراون، پێويسته جگه له حكومه‌تى عێراق كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تيش هاوكارى ئێزدييه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى شنگال بگه‌رێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆيان و رێككه‌وتنى شنگال جێبه‌جێ بكرێت و هێزه ناشه‌رعييه‌كانيش شنگال چۆل بكه‌ن چونكه چه‌ندين ساڵه خه‌ڵكى شنگال له ژيانى ئاواره‌يیدا ده‌ژين".