داعشێكى لوبنانى هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ر ده‌بڕێت
ئاماده‌نه‌بووه كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ئه‌نجام بدات
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی "الجدید"ی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، ژنێك به‌ناوی "زه‌ینه‌ب تاڵب" له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ناوی "به‌سام ره‌عد" سه‌ربڕدراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بووه كرده‌وه‌ی خۆكوژیی له سووریا ئه‌نجام بدات.
ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه له زاری كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و ژنه، كه له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی شارۆچكه‌ی "عین الذهب"ى لوبنانه، گواستوویه‌ته‌وه، ژنه‌كه له ئوسترالیا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌دا كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵن.
دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه له ئوسترالیاوه په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعش ده‌كات، ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی "الضنیه" له باكووری لوبنان، دوای ئه‌وه‌ی "زه‌ینه‌ب"ی هاوسه‌ری، ره‌تیده‌كاته‌وه كرده‌وه‌ی خۆكوژیی له سووریا ئه‌نجامبدات، پیاوه‌كه‌ی "سه‌ری ده‌بڕێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت، لاشه‌كه‌ی پارچه پارچه ده‌كات و دواتریش په‌لاماری منداڵه‌كانی ده‌دات و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات.