ڕۆژنامه‌یه‌كی سعودی: حه‌شدی نیشتیمانی و پێشمه‌رگه هه‌ڕه‌شه له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان ئاراسته‌ی عه‌بادی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتیمانی داوا له "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، چاو به‌و بڕیاره‌یدا بخشێنێته‌وه، كه دوێنێ له باره‌ی به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ریكردبوو، هۆشداریانداوه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه بۆ ده‌وروبه‌ری موسڵ، ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی قورس ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌شدی نیشتیمانی به ڕۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودی ڕایگه‌یاند" كه سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش، نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان ئاراسته‌ی عه‌بادی كردووه و به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ر شه‌ڕ و گرژییهكیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی دروست ببێت، له‌وكاته‌ی كه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن له موسڵ نزیك ببنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی سوپای عێراقیشدابن، ڕێگه له‌وه ناگرێت كه به‌ره‌نگاری حه‌شدی شه‌عبی ببینه‌وه، كه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی شاره‌كه بكه‌ن و ڕاده‌ستی ئێرانی بكه‌ن.
ئه‌مه قسانه له‌كاتێكدایه كه سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له باشوری موسڵه‌وه پێشڕه‌وییان كردووه و دوای كۆنترۆڵكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره، ئێستا ته‌نها 60 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری موسڵه‌وه دوورن.
دواكه‌وتنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، به بۆچوونی چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی، بۆ هه‌ستیاری پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه پێك ده‌هێنن،و مه‌ترسیان هه‌یه له به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی، كه میلیشیایه‌كی چه‌كدارییه و به فه‌توا و بانگه‌وازی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان و به پاڵپشتی ئێران دروست كراوه.
له‌و ناوچانه‌شی كه به ناوچه‌ی سوننه‌كان ناو ده‌برێن، پێشتر كه‌سایه‌تییه سیاسی و زانا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سووننه، ئه‌و هێزه‌یان به هێزێكی تۆڵه‌ستێن ناوبردووه كه سڤیله‌كانیش ئازار ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كوژن.