داعش داتایه‌كی تایبه‌تی بۆ ژنانی دیلكراو دروستكردووه
له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی رێكلامی بۆ ده‌كرد
K24- هه‌ولێر
ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، په‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش سه‌باره‌ت به بازرگانیكردنی كۆیله له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا لاداوه.
باس له چۆنییه‌تی زیادبوونی سته‌مكاری داعش به‌رامبه‌ر سێ هه‌زار ژن و كچی به‌دیلگیراو له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له عێراق و سوریا ده‌كات، كه بۆ سێكس به‌كار ده‌هێنرێن.
چه‌كدارانی داعش ژنانی دیلگیراو وه‌ك به‌شێك له مولكیان ده‌فرۆشت و داتایه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكرابوو كه وێنه و زانیارییه‌كانی بهدیلیگراوان له خۆ گرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه له خاڵه‌كانی پشكنینی داعش پێشی به ڕاكردنیان بگرێت.
داعش بۆ فرۆشتنی ژنان و كچان، كۆدێك به‌كار ده‌هێنا كه له رێكلامه‌كانی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبۆك و تێلێگران و واتس ئاب به‌ده‌ر ده‌كه‌وت.

داعش له مانگی ئابی 2014، به هه‌زاران ژن و كچی ئێزیدی رفاند‌و به‌دیل گرت، پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كانیان گرت. ئامانجی داعش له‌م كرداره له‌ناو بردنی یه‌كجاری ئێزیدییه‌كان بوو. هه‌ندێ له ئێزیدییه‌كان توانیویان له جه‌هه‌نه‌می داعش ڕا بكه‌ن كه به پێی ئاماره‌كانی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، 134 ئافره‌ت له ده‌ست داعش ڕایانكردووه.
دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوێكی ئه‌لمانی ـ عێراقی رایگه‌یاند ڕاكردنی ژنان له ده‌ست داعش له‌ماوه‌ی 2ـ3 مانگ زۆر سه‌خت و مه‌ترسیدار بوو. تیرۆریستان ناوی ته‌واوی ژنان و خاوه‌نه‌كانیان تۆمار ده‌كرد، كه ته‌واوی چه‌كدارانی له خاڵه‌كانی پشكنین ده‌یاناسی، هه‌ندێ له ژنان به تۆمه‌تی ڕاكردن له خاوه‌نه‌كانیان له سێداره دراون.

چه‌كدارانی داعش، قوربانییه‌كانی به جلوبه‌رگی روناك ده‌خسته به‌رچاوی كڕیاران و وێنه‌كانیان له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرده‌وه و كه ته‌مه‌نی زۆربه‌یان له نیوانی 16ـ18 ساڵی بوون، ته‌مه‌نی هیچ كامه‌یان له 30 ساڵ تێپه‌ڕ نه‌ده‌كرد.
چاودێران پێیان وایه، ده‌رفه‌تی ڕاكردن رۆژ بۆ رۆژ سه‌ختر ده‌بوو. چونكه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ژنی ڕاكراویش ببوونه ئامانجی داعش. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر به پاره قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرده‌وه كه یارمه‌تی ڕاكردنی ژنانی ژێر ده‌سه‌ڵات داعشیان ده‌دا.
لامیا حاجی به‌شاری 16 ساڵی چوار جار هه‌وڵی ڕاكردنی دا، جاری پێنجه‌م له‌گه‌ڵ دوو له هاوڕیكانی، ئه‌ڵماسی 8 ساڵی و كاترینی 20 ساڵی كه‌وته سه‌ر مینێك، كه هه‌ردوو هاورێیهكهی گیانیان له‌ده‌ستداو و بۆ خۆیشی ده‌موچاو سوتاوه و برینداربوو.

لامیا باس له چۆنییه‌تی فرۆشتنی به چه‌كدارانی دیكه‌ی داعش ده‌كات، كه لایه‌ن هه‌موویانه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه سه‌ری و لێی دراوه. خاوه‌نه‌كه‌شی به‌ناوی ئهبومهنسور به‌رپرسێكی گرووپێكی داعش و به‌ره‌گه‌ز عێراقی بوو و له شاری ره‌قه نیشته‌جێ ببوو.
لامیا دوو جار هه‌وڵی ڕاكردنیدا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، كه پاش هه‌ر هه‌وڵدانێك ده‌كه‌وته به ده‌ستدرێژی و لێدان. پاش دووه‌م هه‌واڵدان بۆ ڕاكردن، به چه‌كداری دیكه‌ی داعش له موسڵ فرۆشرا. پاش دوو مانگ به چه‌كداری سێیه‌م فرۆشرا كه شاره‌زای دروستكردنی پشتێنی بۆمبه‌كراو بوو و ناچار ده‌كرا یارمه‌تی بدات له دروستكردنی پشتێنی بۆمبه‌كراو و دروستكردنی بۆمبی چه‌سپێندراو بۆ ئۆتۆمبێل. پاشان به دكتۆرێك له حه‌ویجه فرۆشراو و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ مایه كه له لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه كه‌وته به‌ر ده‌ستدرێژی و لێدان. له كۆتاییدا توانی به نهێنی په‌یوه‌ندیی به خێزانه‌كه‌ی بكات و له به‌رامبه‌ر پێدانی 800 دۆلار به قاچاغچیانی ناوچه‌كه ڕايكرد، كه ئێستا له‌گه‌ڵ برا و خوشكه‌كانی له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت.