راستی جیابوونەوەی زاوایەکی عێراقی و بووکێکی کوەیتی

پێشتر ڤیدیۆی هاوسەرگیرییەکەیان کاردانەوەی لێکەوتەوە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی جیابوونەوەی ئەو ژن و مێردە بڵاوبوویەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر ڤیدیۆی مارەییەکەیان بووە جێی سەرنجی خەڵک و میدیاکان.

ڤیدیۆی هاوسەرگیری حەیدەر خالید مەحموود، هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی و غەدیر فەیسەڵ ئەلفەهد، هەڵگری رەگەزنامەی کوەیتی بە مارەیەیی یەك کیلۆ زێڕ و ملیارێك دیناری عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە و هەردوولا رووبەڕووی توانج و رەخنەی جیاواز بوونەوە.

هەژمارێکی حەیدەر خالید لە تیک تۆک وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، "من و خاتوو غەدیر بە دۆستانە و بە رەزامەندی یەکدی جیابووینەوە، بەهۆی نەبوونی هاوئاهەنگی و نەگونجانی نێوان هەردوولا، هیوای ژیانێکی خۆشی بۆ دەخوازم بەبێ من". ئاماژەی بەوەشداوە، کە سێ رۆژی دیکە وێنەکە دەسڕدرێتەوە.

ڤیدیۆی هاوسەرگیری کوڕە عێراقییەکە و کچە کوەیتییەکە، لە سەرەتای مانگی ئادار بڵاوکرایەوە و زۆری نەخایاند کە هەواڵی جیابوونەوەشیان هەر لەم مانگەدا بڵاوبوویەوە.

هەرچەندە هەژمارەکەی حەیدەر لە تیک تۆک هەواڵی جیابوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام هێشتا غەدیر فەیسەڵ  لەسەر ئەو بابەتە لێدوانی نییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هیچ شتێکی بڵاونەکردووەتەوە.

@hayderalfaili #حيدر_الفيلي ♬ sonido original - ☆꧁🅹🆄🅰🅽🅺🅰🅰꧂☆

Fly Erbil Advertisment