هۆشيار عه‌بدوڵڵا واز ده‌هێنێت
دواى پێنج ساڵ ئه‌ندامێتى له جڤاتى گۆڕان و دوو ساڵ له سه‌رۆكايه‌تى فراكسيۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هۆشيار عه‌بدوڵڵا ميدياكار و هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان
K24 – هه‌ولێر:
دواى پێنج ساڵ ئه‌ندامێتى له جڤاتى گۆڕان و دوو ساڵ له سه‌رۆكايه‌تى فراكسيۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هۆشيار عه‌بدوڵڵا ميدياكار و هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌كه‌ى راده‌گه‌يه‌نێت.
له نووسينێكيدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، هۆشيار عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياندووه، كه له 13ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردووه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى رێكخه‌رى گشتى گۆڕان نه‌وشيروان مسته‌فا كردووه و ئه‌مڕۆش ناوبراو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سند كردووه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى گۆڕان، هه‌ر كه‌س ببێته سه‌رۆكى فراكسيۆن، راسته‌وخۆ ده‌بێته ئه‌ندامى جڤاته‌كه‌يان و به‌و پێيه له‌مڕۆوه وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكى ئاسايى گۆڕان ده‌مێنێته‌وه و هيچ پۆستێكى ئۆرگانى نابێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى نووسينه‌كه‌يدا، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى گۆڕان هيواى ئه‌وه‌ى خواستووه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى كردوويانه و درووستكردنى هاوپه‌يمانێتى نێوانيان "لە خزمەتی خەڵک و گیانی یەکریزی و بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ فراکسيۆنەکانی تریش فراوان و پتەوتر بکات".