راوێژكارى راگه‌ياندنى كونسوڵخانه‌ى توركيا به‌رپه‌رچى تۆمه‌ته‌كانى په‌كه‌كه ده‌داته‌وه
له ميوانخانه‌ى راماداى سلێمانى ماونه‌ته‌وه و له‌وێ ناسنامه و باجى كاركردنيان داوه‌ته ميوانخانه‌كه و په‌كه‌كه له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌و ناسنامانهى ده‌ستكه‌وتووه و وێنهكانيانى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستانى به سيخوڕيكردن بۆ ده‌زگاى ميتى توركيا تۆمه‌تبار كردبوو، راوێژكارى راگه‌ياندنى كونسوڵخانه‌ى توركيا له هه‌ولێر كه ناوى له ليستهكهدايه، له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا به‌رپه‌رچى ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ش له هه‌ندێك ميدياى نزيك له په‌كه‌كه به كارێكى به‌دوور له ره‌وشتى رۆژنامه‌وانى وه‌سفده‌كات.
پۆڵا عومه‌ر، راوێژكارى راگه‌ياندنى كونسوڵخانه‌ى توركيا له هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌كه‌يدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 ناردووه، ئاشكرايكردووه، شاندێكى كونسوڵخانهكهيان سه‌ردانى شارى سلێمانيان كردووه و له ميوانخانه‌ى راماداى سلێمانى ماونه‌ته‌وه و له‌وێ ناسنامه و باجى كاركردنيان داوه‌ته ميوانخانه‌كه و په‌كه‌كه له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌و ناسنامانهى ده‌ستكه‌وتووه و وێنهكانيانى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پۆڵا عومه‌ر داواشيكردووه، ئاسايش پێویستە روونکردنەوەی ھەبێت یان بەدواداچوون بکات بۆ ئه‌و پرسه.
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌يدا راوێژكارى كونسوڵخانه‌ى توركيا پرسيارى ئه‌وه‌شى كردووه، ئايا هه‌ر كه‌س له كونسوڵخانهيهكى بيانى كاريكرد، ده‌بێته سيخوڕ و ده‌ڵێت: هه‌قه ميدياكان ئه‌و پرسياره له خۆيان بكه‌ن.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه:
به‌داخەوە بۆ ئەو ھەواڵەی کەلە لایەن ميدیایەکی دیاریکراو بڵاو کراوەتەوە و دواتر ميدیاکانی ھەرێمی کوردستانیش بەبێ وەرگرتنی بۆ چوونی لایەنی دووەم دەست بەجێ بڵاوی دەکەنەوە، ئەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی نیە.
لێرەوە دەمەوێت بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان و راگەیاندنەکان راستی و دروستی پشتی پەردەی ئەو دەنگۆیە بۆ ھاوڵاتیان روون بکەمەوە کە ئەو ھەواڵە جگە لەوەی ھیچ بەڵگەیەکی ئەخلاقی نیە دووریشە لە رەوشتی رۆژنامەوانی.
ھاوڕیێان 28ى مانگى 9ی ساڵی رابردوو لەگەڵ شاندێکی کۆنسوڵگەریمان بۆ رایکردنی کارووباری ئۆفیسی کۆنسوڵگەری لە سلێمانی کە بڕیاروایە لە ماوەیەکی نزیکدا بکرێتەوە سەردانی پارێزگای سلێمانیمان کرد، کردنەوەی نوێنەرایەتی لە خزمەتی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلیمانی دەبێت، ماوەی چەند شەوێک لە ئۆتێلی رامادای پارێزگای سلیمانی ماینەوە. وەک ھەموو ھاوڵاتییەک داوای ناسنامەیان لێ‌کردین ئێمە وەک ستافەکە ناسنامەی خۆمان پیاندا، بە ئاشکراش وتمان ئێمە کۆنسوڵگەری تورکیایان سەرجەم کارمەندانیش ئاگاداری ئەوەن.
بەندە کە ناوی لە لیستی ھەواڵەکەدا ھاتووە وەک راوێژکاری راگەیاندن ماوەی ساڵێک و نیوە لە کۆنسوڵگەری تورکیا پۆستم وەرگرتووە سەرجەم مێدیا و رۆژنامەنوسان ئەوە باش دەزانن. کارکردن لە نوێنەرایەتییەکی بینانی پێم وابی جێگای شانازییە بۆ ھەرێم کە بتوانێت خزمەت بە کوردستان بکات. ئایا ھەر ھاوڵاتیەکی ھەرێم لە نوێنەرایەتییەکی بیانی کار بکات دەچێتە دەرگای سیخوڕییەوە؟ پیویستە مێدیاکان ئەم پرسیارە بکەن؟ لە لایەکی دیکەوە چۆن ئۆتێل ناسنامەی ئەو ھاوڵاتییە دەدات بە کەسانێک؟ ئاسایش پێویستە روونکردنەوەی ھەبێت وەیا بەدواداچوون بکات؟
سەبارەت بە ناوەکانی (رێبەن و سەڤاش) ئەو ناوانە ھیچ پەیوەندییەکیان بە کۆنسوڵگەرییەوە نیە، لەو کاتەدا ئێمە ئەو دوو ئۆتۆمۆبێلمان لە کۆمپانیای (رێنت کار)ەوە بە کرێ گرتبوو، ئەو دوو شۆفێرەش ئەو چەند رۆژە لە لای ئێمە مانەوە ئاسایی شوێنی حەوانەوەشیان لەسەر ئێمە بوو.
کردنە ئامانجی مرۆڤ لە لایەن کەسانێکەوە نە یاسا نە دەستوور قبوڵی ناکات، ئەو دەنگۆیە بەتووندی رەتدەکەمەوەو یاسا لە سەری ھەموو شتێکە.
لێرەشەوە دەمەوێت بڵێم کە زیاتر قەڵەمەکانتان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان بنوسن نەوەک بۆ شەڕو تیرۆر و توندوو تیژی، پێشمەرگە دژ بە گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی سەنگەر دەپارێزێت، تێکدانی ناوخۆی وڵات بەم جۆرە دەنگۆییانە نە خزمەت بە ھیچ کەسێک دەکات نە دەستکەوتی دەبێت بۆ لایەنێک.
پۆڵا عومەر
١١ تەمووزی ٢٠١٦