فهرماندهكانى پاسدار داواى پاراستنى سنوورهكان له ههرێمى كوردستان دهكهن
فەرماندەكانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری پەروێزخان، داوا لە ھەرێمی كوردستان دەكەن، لە بەرامبەر گرووپە نهيارهكانى ئێران، ئاسايشى سنوورە ھاوبەشەكانیان بپارێزن.
K24 – ههولێر:
فەرماندەكانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری پەروێزخان، داوا لە ھەرێمی كوردستان دەكەن، لە بەرامبەر گرووپە نهيارهكانى ئێران، ئاسايشى سنوورە ھاوبەشەكانیان بپارێزن.
ئاژانسى ههواڵى ئيرنا بڵاويكردهوه، ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەكانی سنوورپارێزی قەسری شیرینی پارێزگای كرماشان و شاری سلێمانی لە سنووری پەروێزخان كۆبوونەوە و جەختیان لە پاراستنی ئەمنیەتی سنوورە ھاوبەشەكانی ئێران و ھەرێمی كوردستان كردووهتەوە.
رەزا ئەڵماسی، فەرماندەی یەكەی تایبەتی ھێزی سنووری قەسری شیرین، داوای رووبەڕووبوونەوەی جیدی لەگەڵ گرووپە دژبەرەكانی ئێران و پاراستنی ئەمنیەتی گیانی ھاووڵاتیانی ئێرانی لە عێراق و رێگریكردن لە قاچاخی چەك لە سنوورە ھاوبەشەكانی ئێران و عێراقی كرد.
قەسری شیرین لە رۆژئاوای پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانە، دەروازەی سنووری ھاوبەشی پەروێزخانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان ھەیە.