جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى يه‌كێتى ده‌چێته ريزى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه
جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به پله‌ى فه‌خرى و هاوكات جێگرى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌روه‌ها به‌رپرسى كۆميته‌ى حه‌وتى كوران بووه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به پله‌ى فه‌خرى و هاوكات جێگرى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌روه‌ها به‌رپرسى كۆميته‌ى حه‌وتى كوران، هيوا جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵى په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه ده‌كات.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵى (باوكى هيوا)، هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ كوردستان 24 پشتڕاستكرده‌وه و رايگه‌ياند، به‌ڵێ ئه‌و هه‌واڵه راسته و ئێمه به هه‌موو كه‌سوكار و خزم و دۆستانمانه‌وه بڕيارمانداوه له‌مڕۆ به‌دواوه له ريزى پارتى ديموكراتى كوردستان درێژه به خه‌بات و تێكۆشانى سياسى خۆمان بده‌ين.
هيوا جه‌وهه‌ر قه‌هار كانديدى ژماره 23ى ليستى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بوو له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و توانى سه‌ركه‌وێت و وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرێت.
دواى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كرايه جێگرى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا.
باوكى هيوا روونيشيكرده‌وه، به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ده‌ستمان له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كێشاوه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوا بڕوامان وايه له ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستاندا ده‌توانين كار و خه‌باتى خۆمان بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى وازهێنان و هۆكاره‌كانى هيچ زانيارييه‌كى زۆرترى نه‌دركاند و ته‌نيا جه‌ختى له‌سه‌ر راستى و درووستى بڕيارى وازهێنانيان له يه‌كێتى كرده‌وه.
له‌دواى ساڵى 2005ه‌وه پرسى وازهێنان له ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و لايه‌نه سياسييه‌وه ناو به‌ناو دێته ئاراوه.
له 2009دا و له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به سه‌دان كاديرى و ئه‌ندامى باڵاى ئه‌و حزبه وازيان له كار و پۆسته‌كانيان هێنا و چوونه ريزى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه.
له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى ساڵى 2013 وازهێنان له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان زۆرتر به ئاراسته‌ى رووكردنه ناو پارتى ديموكراتى كوردستان بووه و ديارترين سه‌ركرده‌ى باڵاى يه‌كێتى له سنوورى بادينان عارف روشدى يه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه ريزى يه‌كێتى به‌جێهێشت و چووه ريزى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه.
هاوكات دواى رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى، وازهێنان له هه‌ردوولايه‌ن رووى له زيادبوون كردووه و له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردووش‌دا ژماره‌يه‌ك له هه‌ڵسوڕاو و كاديرانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌ردارى حزبه‌كه‌يان بوون و په‌يوه‌ندييان به ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان كردووه.