كارته‌ر په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك بارزانييه‌وه ده‌كات
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد و ره‌وشى نوێى شه‌ڕى دژ به داعشى تاوتوێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد و ره‌وشى نوێى شه‌ڕى دژ به داعشى تاوتوێكرد.
په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى كارته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى دواى ئه‌وه دێت كه كارته‌ر رايگه‌ياندبوو، 560 سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا به‌شدارى بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ كارته‌ر په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك بارزانييه‌وه كردووه و دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی لە شەڕی تیرۆریستان و هەروەها هاوكاریكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاوتوێكراوه.
به گوێره‌ى هه‌واڵى ئه‌و ماڵپه‌ڕه، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا جەختی لە بەردەوامی و پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە و خۆشحاڵیی خۆیشی لە هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق نیشاندا.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سوپای ئەمەریكا و هێزە هاوپەیمانەكانی كرد لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ بڕیاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.