ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه زیاد بووه و 23 ناوچه‌ی به‌غدا داخراوه
مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی دیكه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆی به‌غدا بۆ "11" كوژراو و "32" بریندار به‌رزبووه‌وه.
پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند" به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی سه‌وزه و میوه‌فرۆشان له "ڕاشیدیه" ی باكوری به‌غدا گه‌یشتووه‌ته "11" كوژراو و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتوه‌ته "32" كه‌س.
له پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ده‌زگا ئه‌وله‌هییه‌كانی به‌غدا، مه‌ترسی ته‌قینه‌وه و كرده‌ی تیرۆریستی دیكه‌یان هه‌یه، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "23" ناوچه و شه‌قامی داخراون و ڕیوشوێنی ئه‌منی توند له‌و ناوچانه‌دا گیراوه‌ته به‌ر.
"كوردستان 24" ناوی ئه‌و ناوچه و شه‌قامانه‌ی به‌غدا بڵاو ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی مه‌ترسی كرده‌ی تیرۆریستی دیكه و بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی دیكه، له‌لایه‌ن هێزه ئهولههییهكانهوه داخراون.
(جسر الجمهورية،السنك،الجادرية،الشهداء،سريع الدورة،باب الشرقي،ساحة الوثبة،ساحة التحرير،ساحة النسور،ساحة فارس،ساحة الطيران،ساحة الخلاني،شارع السعدون،شارع النضال،الكرادة،شارع الاميرات – المنصور،شارع الزيتون،الصالحية،كرادة مريم،العلاوي،شارع ٦،ساحة الاندلس،منطقه باب الشيخ،تقاطع قرطبة)
هه‌رچه‌نده ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ئاشكرا هۆكاری داخستنی ئه‌و شه‌قام و ناوچانه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه و كرده‌ی تیرۆریستی دیكه‌وه‌یه و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی دیكه.
ماوه‌یه‌ك پێشتر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی "كه‌ڕاده" ی باغدا نزیكه‌ی "300" كه‌س كوژران و "200" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له نزیك بازاڕی "الشلال، ی میللی له ناوچه‌ی شه‌عبی به‌غدا بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه وه "6" كه‌س كوژران و "12" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.