له بازاڕی سه‌وزه و میوه‌فرۆشان ته‌قینه‌وه ڕوویدا
كوژراو و بریندار هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌وله‌هییه‌كانی عێراق ڕایانگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له ناوچه‌ی "ڕاشیدیه" ی به‌غدا له ناو بازاڕی سه‌وزه و میوه‌فرۆشه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا "5" كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و "20" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌ك پێشتر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی "كه‌ڕاده" ی باغدا نزیكه‌ی "300" كه‌س كوژران و "200" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له نزیك بازاڕی "الشلال، ی میللی له ناوچه‌ی شه‌عبی به‌غدا بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه وه "6" كه‌س كوژران و "12" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.