ئه‌مڕۆ بڕیار له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئاماده‌یی ده‌درێت
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پاش دوو كاتژمێری دیكه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی،ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆله‌كانی "9" ی بنه‌ڕه‌تی و "12" ی ئاماده‌یی ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به (كوردستان24) ڕاگه‌یاند، پاش دوو كاتژمێری دیكه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی "9" ی بنه‌ڕه‌تی و "12" ی ئاماده‌یی ده‌درێت،و هه‌ركات بڕیار درا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "كوردستان 24" ئاماده‌كارییه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ته‌واو بووه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی شێوازی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له كۆبوونه‌وه و ڕاوێژدان و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا میدیاكان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان بانگێشت ده‌كه‌ن و بڕیاره له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجام و نمره‌كانیشدا، ناوی یه‌كه‌مه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه خه‌ڵات بكرێن.