كاتژمێر 2:30 ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئاماده‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
وه‌زیری په‌روه‌رده كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێر 2:30 به‌كاتی هه‌ولێر، ئه‌نجامی گشتی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان قۆناغه‌كانی " 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئاماده‌یی" ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری په‌روه‌رده بن.
بڕیاره پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات بكرێن و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌وه نمره و ده‌ره‌نجامه‌كان بڵاوبكرێته‌وه.