ئه‌ندامێكی فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كێتی و كوڕ و خزمه‌كانی گه‌ڕانه‌وه ناو پارتی
پێشتر به‌رپرسی سوپا بووه له‌ناو پارتیدا
K24 – هه‌ولێر:
"جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی" كه پۆستی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه، له‌گه‌ڵ دوو كوڕی كه پۆستی سه‌ربازی و ئیداری‌یان له‌ناو یه‌كیتی دا هه‌یه، گه‌ڕانه‌وه ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیمه‌كراتی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاری زیاتری له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی بۆ ماڵپه‌ڕی "كوردستان 24" ئاشكراكرد و ڕایگه‌یاند""كوڕێكی ناوبراو به ناوی عه‌قید (قه‌هار جه‌وهه‌ر قه‌هار) كه به عه‌قید "كاكه" ناسراوه و جێگری ئامر فه‌وجی "1" ی لیوای "12" ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووه،و له‌ماوه‌ی ڕابردوودا فهوجهكهیان له ناوچه‌كانی "شه‌نگال" دا به‌شداری شه‌ڕه‌كانی دژ به داعشیان كردووه، خۆی و زیاتر له "100" ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ڕیزه‌كانی پارتی و كوڕه‌كه‌ی دیكه‌شی كه جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بووه به پله‌ى فه‌خرى و هاوكات جێگرى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌روه‌ها به‌رپرسى كۆميته‌ى حه‌وتى كوران،بووه به‌ناوی (هيوا جه‌وهه‌ر قه‌هار) گه‌ڵاڵى په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه كردووه.
.jpg)
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵى باوكی (باوكى هيوا) و عه‌قید(كاكه) هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ كوردستان 24 پشتڕاستكرده‌وه و رايگه‌ياند، به‌ڵێ ئه‌و هه‌واڵه راسته و ئێمه به هه‌موو كه‌سوكار و خزم و دۆستانمانه‌وه بڕيارمانداوه له‌مڕۆ به‌دواوه له ريزى پارتى ديموكراتى كوردستان درێژه به خه‌بات و تێكۆشانى سياسى خۆمان بده‌ين.
هيوا جه‌وهه‌ر قه‌هار كانديدى ژماره 23ى ليستى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بوو له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و توانى سه‌ركه‌وێت و وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرێت.
دواى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كرايه جێگرى سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئهنجوومهنهكهدا.
.jpg)
"جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی" روونيشيكرده‌وه، به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ده‌ستمان له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كێشاوه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوا بڕوامان وايه له ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستاندا ده‌توانين كار و خه‌باتى خۆمان بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى وازهێنان و هۆكاره‌كانى هيچ زانيارييه‌كى زۆرترى نه‌دركاند و ته‌نيا جه‌ختى له‌سه‌ر راستى و درووستى بڕيارى وازهێنانيان له يه‌كێتى كرده‌وه.
جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی برای "شه‌هید كاردۆ گه‌ڵاڵی" و ئامۆزای (به‌هرۆز گه‌ڵاڵی) نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه له توركیا.
كوردستان 24 زانیویه‌تی، چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت، هه‌موو خزم و كه‌سه‌كانی جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی له‌گه‌ڵ ناوبراودا په‌یوه‌ندییان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی "كوردستان 24" به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له ئاستی جیاواز و پۆستی باڵادا سه‌ردانی ماڵی ناوبراویان كردووه، تا ڕازی بكه‌ن له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی دا بموێنێتهوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ڕایگه‌یاندووه به‌ته‌واوی وازی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێناوه.
له‌دواى ساڵى 2005ه‌وه پرسى وازهێنان له ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و لايه‌نه سياسييه‌وه ناو به‌ناو دێته ئاراوه.
له 2009دا و له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به سه‌دان كاديرى و ئه‌ندامى باڵاى ئه‌و حزبه وازيان له كار و پۆسته‌كانيان هێنا و چوونه ريزى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه.
له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى ساڵى 2013 وازهێنان له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان زۆرتر به ئاراسته‌ى رووكردنه ناو پارتى ديموكراتى كوردستان بووه و ديارترين سه‌ركرده‌ى باڵاى يه‌كێتى له سنوورى بادينان عارف روشدى يه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه ريزى يه‌كێتى به‌جێهێشت و چووه ريزى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه.
هاوكات دواى رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى، وازهێنان له هه‌ردوولايه‌ن رووى له زيادبوون كردووه و له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردووش‌دا ژماره‌يه‌ك له هه‌ڵسوڕاو و كاديرانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌ردارى حزبه‌كه‌يان بوون و په‌يوه‌ندييان به ريزه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)