وه‌زيرى په‌روه‌رده: سه‌رپێچيكاران ده‌درێنه دادگا
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، پشتيوان سادق رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچييان كردووه، ده‌ستگيركراوون و رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، پشتيوان سادق رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچييان كردووه، ده‌ستگيركراوون و رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
پشتيوان سادق، به مه‌به‌ستى راگه‌ياندنى ئه‌نجامى ره‌سميى ئه‌زموونه‌كانى پۆلى 9ى بنه‌ڕه‌تى و 12ى ئاماده‌يى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا، پشتيوان سادق ره‌تيكرده‌وه، دزه به پرسياره‌كان كرابێت و روونيكرده‌وه، ته‌نيا له رانيه له هۆڵێك و له تاقيكردنه‌وه‌ى كورديى سه‌رپێچييه‌ك هه‌بووه و سه‌رپێچيكاران كه دوو به‌ڕێوبه‌رى هۆڵ بوونه ده‌ستگيركراوون و رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌ك يه‌ك تيم كارى كردووه و هيچ كه‌سێك نمره‌ى 100ى به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
وه‌زيرى په‌روه‌رده به ناوى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پيرۆزبايى له قوتابيانى سه‌ركه‌وتوو و كه‌سوكارييان كرد و هيواى خواست له قۆناغه‌كانى داهاتووشدا سه‌ركه‌وتوو بن.