سه‌ركرده‌يه‌كى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى داواى گفتوگۆى نێوان ئێران و حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌كات
سه‌ركرده‌ى ديارى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان، ئيحسان عه‌لى عه‌بدولعه‌زيز، نامهيهكى كراوه‌ى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌ى ديارى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان، ئيحسان عه‌لى عه‌بدولعه‌زيز، نامهيهكى كراوه‌ى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران كرد و تێيدا داوايكردووه، ئێران وه‌ك دراوسێيهكى باشى كوردستان بێت و به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان زمانى هه‌ڕه‌شه به‌كارنه‌هێنێت.
نامه‌كه‌ى ئيحسان عه‌لى عه‌بدولعه‌زيز دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ژماره‌يه‌ك فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌يان له هه‌رێمى كوردستان كردبوو.
له نامهكهيدا، ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى داوايكردووه ئێران له‌گه‌ڵ لايه‌نه رۆژههڵاتييهكاندا دانووستان بكات و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: لێرەوە داواتان لێدەكەم هەرگیز بیری سەربازی زاڵ نەبێت بەسەر ئەندێشەی سیاسیتان وە بە زووترین كات بیر لە گۆڕانكاری بكەنەوە و دەستبكەن بە گفتوگۆ لەگەڵ حیزب و كەسایەتیە سیاسیەكانی ناو كوردستانی ئێران وە گوێ‌بگرن بۆ سەرنج و تێبینیەكانیان.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، بە كوشتنی سەربازێكی ئێرانی هیچ گۆڕانكاریەك لە بەدەستهێنانی مافە رەواكانی كورد ناكات و بگرە ئاڵۆزتری دەكات و دەبێتە هۆی هەتیوكردنی چەندەها منداڵ و بێوەژن كەوتنی چەند ئافرەتێك و دروستبوونی تەنگژەی زیاتر لە ناوچەكەماندا.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامهكهيدا، ئيحسان عه‌بدولعه‌زيز پێشنيازيكردووه، ئێرانييه‌كان له رێگه‌ى مامۆستايانى ئاينى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه هه‌وڵبده‌ن پردى په‌يوه‌ندى و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان درووستبكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: لەناو كوردستانی ئێران چەندەها مامۆستای رێزداری ئاینی رێزدارو كەسایەتی باشی سیاسی تێدایەو دەتوانن گفتوگۆكانتان لەوێوە دەستپێبكەن.
ده‌قى نامه‌كه:
نامەیەكی كراوە بۆ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران
دوای رێز‌و سڵاو...
لای هەموولایەكمان ئاشكرایە ناوچەكەمان بە گۆرانكاریەكی خێرادا دەروات وە بە چەندەها ناخۆشی و نارەحەتی پێدا تێپەریوە و لەم دۆخەی ئێستاماندا كە چەندەها پیلان هەیە بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی ناوچەكە ئەویش بە دڵنیاییەوە كە هەمیشە هێزە زلهێزەكان تێیدا سوودمەند دەبن ئەویش بە فرۆشتنی چەك و كەل و پەلە كۆنەكانیان بە وڵاتانی ناوچەكەمان و تاقیكردنەوەی چەكە نوێیەكانیان بەسەرماندا! بۆیە كردنی هەرجۆرە هەڕەشەیەك و خەیاڵ كردن لەشەركردن بە تایبەت لەگەڵ میللەتێكی ماف خوراوی وەكو كورد هیچ سوودێك نابینێت تەنها بە فیرۆدانی خوێنی هەژاران و زیاتر كاولكردنی ناوچەكە نەبێت. بۆیە من لێرەوە داواتان لێدەكەم هەرگیز بیری سەربازی زاڵ نەبێت بەسەر ئەندێشەی سیاسیتان وە بە زووترین كات بیر لە گۆرانكاری بكەنەوە و دەست بكەن بە گفتوگۆ لەگەڵ حیزب و كەسایەتیە سیاسیەكانی ناو كوردستانی ئێران وە گوێ‌بگرن بۆ سەرنج و تێبینیەكانیان وە دەسكەوتنی مافە رەواكانیان، وە هەموو لایەكیش دەزانین كە كوردانی ژێر فەرمانرەوایی ئێوە ئاشتیخوازترین كوردی ناوچەكەن و هاوكات ئەوەش دەزانین كە بە كوشتنی سەربازێكی ئێرانی هیچ گۆرانكاریەك لە بەدەستهێنانی مافە رەواكانی كورد ناكات و بگرە ئاڵۆزتری دەكات و دەبێتە هۆی هەتیوكردنی چەندەها منداڵ و بێوەژن كەوتنی چەند ئافرەتێك و دروستبوونی تەنگژەی زیاتر لە ناوچەكەماندا.
بۆیە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر گفتوگۆی جددی بكرێت لە ئێستا دەتوانن بگەنە رێكەوتن و حەز دەكەم ئاوڕێكیش بدەنەوە لەوناوچانەی كە كوردی تێدایەو تووشی شەرو نەهامەتی هاتوە و چەندەها ساڵە كاولكاری زۆری بە خۆیەوە دیوەو هەم ئەو هێزانە نەیانتوانیوە كورد لەناوبەرن وە كۆتاییەكەشی هەر بەرەو گفتوگۆ دەڕوات.
بۆیە ئێوە وەك میللەتێكی نزیك لە كورد‌و كەلتووری كوردی وە خۆشتان حكومەتی ئیسلامیتان راگەیاندوە، پێویستە زیاتر بەدەم میللەتی كورد‌و مافەرەواكانیان بێن و زیاتر بیچەسپێنن وە لە ئایندەدا ببینە دراوسێیەكی باش و بیر لە ئاوەدانی و خاڵە هاوبەشەكان بكەینەوە . لەناو كوردستانی ئێران چەندەها مامۆستای رێزداری ئاینی رێزدارو كەسایەتی باشی سیاسی تێدایەو دەتوانن گفتوگۆكانتان لەوێوە دەستپێبكەن و هەموو لایەك خۆشحاڵ بكەن و ناوچەكەمان دوور بخەنەوە لە پیلانی ناحەزانی ئیسلام و ناوچەكە.
اللهم فاشهد انی بلغت
براتان
ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
(7) شوال 1437كۆچی
(12) تەمووز 2016زاینی