له سلێمانی پارێزه‌رێك كوژرا
دوو مانگه هاوسه‌رگیری كردووه

K24 – هه‌ولێر:
پارێزه‌رێك له ناوه‌ڕاستی بازاڕێكی شاری سلێمانیدا كوژرا، و پۆلیس ڕیده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناسراوه‌ته‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕی " سه‌عید ته‌ها كۆیی" كه‌سێك ته‌قه له پارێزه‌رێك ده‌كات به ناوی "به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا" و له ئه‌نجامدا ناوبراو گیانی له ده‌ستداوه.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه" ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی كوشتووه ناسراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتری له‌باره‌وه بده‌ن.
پارێزه‌ره‌كه ته‌مه‌نی "28" ساڵه و ماوه‌ی دوو مانگه هاوسه‌رگیری كردووه.