وردهكارى واژووكردنى پرۆتۆكۆلى هاوكارى ئهمريكا و ههرێمى كوردستان
بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ھاوینەھەواری پیرمام، پرۆتۆکۆڵی سەربازی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا واژوو کرا.
K24 – ههولێر:
بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ھاوینەھەواری پیرمام، پرۆتۆکۆڵی سەربازی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا واژوو کرا.
بەپێی پرۆتۆکۆڵەکە ئەمریکا تا کۆتاییھاتنی شەڕی داعش ھاوکاری سەربازی و دارایی پێشکەشی ھێزەکانی پێشمەرگە دەكات.
گوتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو ساڵە كار بۆ واژۆكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵە دەكرێت.
لهو پرۆتۆكۆلهدا جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی ھاوبەشی تیرۆر كراوەتەوە و ھەردوولاش ھاوكاردەبن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ.