ورده‌كارى واژووكردنى پرۆتۆكۆلى هاوكارى ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان‌

بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ھاوینەھەواری پیرمام، پرۆتۆکۆڵی سەربازی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا واژوو کرا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/967231cc-7c5c-4429-8b44-44cc3fb35f79/prortokoli%20sarbazi%20harem%20w%20amrika.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ھاوینەھەواری پیرمام، پرۆتۆکۆڵی سەربازی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا واژوو کرا.

بەپێی پرۆتۆکۆڵەکە ئەمریکا تا کۆتاییھاتنی شەڕی داعش ھاوکاری سەربازی و دارایی پێشکەشی ھێزەکانی پێشمەرگە دەكات.

گوتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو ساڵە كار بۆ واژۆكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵە دەكرێت.

له‌و پرۆتۆكۆله‌دا جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی ھاوبەشی تیرۆر كراوەتەوە و ھەردوولاش ھاوكاردەبن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ.