سەرۆکی تایوان بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
نوسینگەی راگەیاندنی سای لینگ وین، سەرۆکی تایوان بڵاویکردەوە، سای لینگ بەسەردانێکی چەند رۆژە بەرەو شاری نیویۆرکی ئەمەریکا بەڕێککەوتووە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی تایوان سەبارەت بە ئەجێندانی گەشتەکەی بۆ ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئامانجی وڵاتەکەیان بەجیهانیبوون و دروستکردنی زۆرترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی جیهان.
باسی لەوەشکرد، تایوان هەرگیز رەفتاری شەڕەنگێزانە ئەنجام نادات و کارێکێش ناکات وڵاتانی دراوسێی هەست بە هەڕەشە بکەن.
هاوکات پاش ئەمەریکا بڕیارە سای لینگ وین، سەرۆکی تایوان سەردانی هەریەکە کە گوتیمالا و دورگەی بێلزێ لە زەریای ئەتڵەسی بکات.
لە کاتێکدا تایوان بەدوای سەربەخۆیی دا دەگەڕێت، پەکین بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە کە دوورگەی تایوان بەشێکە لە خاکەکەی.
له ساڵی 1949 پهیوهندییه فهرمییهكانی نێوان چین و تایوان تێكچوو، دوای ئهوهی له شهڕێكی ناوخۆییدا هێزهكانی كۆمینتاگ، بهسهركردایهتی ژان كایشی، لهگهڵ پارتی شیوعی چین شكستی هێنا و رایانكرده تایوان، دواتر له ههشتاكانی سهدهی رابردوو جارێكی دیکە پهیوهندییه بازرگانی و فهرمییهكانی چین و تایوان دهستیان پێكردهوه.
دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ ئەو دوورگەیە لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی رابردوو، پهیوهندییهكانی چین و تایوان جارێكی دیكه ئاڵۆز بووهوه.