ژنێكی هۆڵه‌ندی ناو داعش خۆی ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كات
به ته‌نها له كوردستان 24 چیرۆكی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه ده‌زانیت
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكی هۆڵه‌ندی كه دایكی دوو منداڵه، ئه‌مڕۆ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له موسڵ ڕایكردووه و و خۆی ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه.
"لۆرا ئه‌نجێلا هانسن" له دایكبووی ساڵی "1995" دایكی دوو منداڵه به‌ناوه‌كانی" ئیمان" ته‌مه‌ن 4 ساڵان و "عه‌بدوڵڵا" ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، خه‌ڵكی شاری "ده‌نهاخ" ی هۆڵه‌ندایه،و له مانگی 9 ی ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
.jpg)
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه به تایبه‌تی بۆ كوردستان 24 قسه‌ی كردووه و چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆی و منداڵه‌كانی خسته ڕوو، سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد بۆ به ده‌نگه‌وه‌چوون و ڕزگار كردنیان له ده‌ست ئه‌و گروپه، كه مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه.
لۆرا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له بۆردوماندا هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی بریندار بوون و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه و زۆر هاوكارییان كردووه.
.jpg)
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ناو داعش ژیاون باسكرد و ده‌ڵێت" له دۆخێكی زۆر ناخۆش و ناهه‌موواردا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، و هیچ كات به ژیانی هۆڵه‌ندا به‌راورد ناكرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به‌و گروپه تیرۆریستیه‌وه، لۆرا گوتی" مێرده‌كه‌م هۆڵه‌ندییه‌كی به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه و له ڕێگه‌ی ئینترنێته‌وه ناسیومه.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی سه‌ره‌تا له هۆڵه‌نداوه هاتوونه‌ته توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سوریا،و ماوه‌یه‌ك له شاری ڕه‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا ماوه‌نه‌ته‌وه،و دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گروپه له عێراق، و ئه‌مڕۆ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕایكردووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
.jpg)
هۆڵه‌ندا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی په‌یوه‌ندییان به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه و به ڕێگا و شێوازی جۆراوجۆر گه‌یشتوونه‌ته عێراق و سوریا و په‌یوه‌ندییان به‌و گروپانه‌وه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌و بیانیانه‌ی چوونه‌ته ناو داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك په‌شیمان بوونه‌ته‌وه وژماره‌یه‌كیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان و له ده‌ست داعش ڕایانكردووه.
.jpg)
پێشتریش چه‌ند كه‌سێكی بیانی ناو داعش له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه ڕزگار كراون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه،له ڕێكه‌وتی 17/2/2016 هێزێكی تایبه‌تی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، توانییان كچێكی سویدی به ناوی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به ناوی "محه‌مه‌د جه‌مال خوه‌یس" ته‌مه‌ن 26 ساڵ، رۆژی 14ی ئادار/ مارس، له‌و كاته‌ی ده‌یه‌ویست خۆی بگه‌یه‌نێته توركیا و ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش به‌جێبهێڵێت، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستگیركرا.
ئه‌وكاتیش "كوردستان 24" یه‌كه‌م كه‌ناڵ بوو دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و بیانییانه‌ی ناو داعش ئه‌نجامدا و هه‌واڵ و لێدوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، و له‌ناو میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، و كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واله‌كان به‌كار ده‌هێنا.