سلێمانی.. خێرخوازێک رۆژانە خواردن بۆ هەژاران ئامادە دەکات
ماوەی 23 ساڵە ئەو کارە دەکات
K24 - سلێمانی
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری سلێمانى، 23 ساڵه كارێكی خێرخوازی دەكات، رۆژانە بێبه‌رامبه‌ر و له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆی، خواردن به هه‌ژاران دەدات، له مانگی رهمهزانانیشدا کولێرەی ناوساجى دەبەخشێتەوە، لەوکارەیدا ژماره‌یه‌ك ئافره‌تیش خۆبه‌خشانه ئەرکی ئامادەکردنی خواردنەکە جێبەجێ دەکەن.
به درێژاى ساڵ، ده‌رگاى تهكیهیەک لە سلێمانی كراوه‌یه رۆژانى ئاسایى هه‌موو ژه‌مه‌كان خواردن به‌بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ژاران ده‌درێت و به ره‌مه‌زانانیش ناوساجى.
حاجى نامیق فایەق، خاوه‌نى تهكیهكهیه به گوته‌ى خۆى خەرجی پڕۆژه خێرخوازیهكهى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیه‌تى و خۆبه‌خشانی دیكه‌ش هاوكاری دەكەن.
كارى ئه‌و پیاوه سه‌روو حه‌فتا ساڵه، بۆ 23 ساڵ لهمهوپێش ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ژار و نه‌داره‌كان، هه‌ر كه ده‌گاته نزیك بانگى نیوه‌ڕۆ لە تەکیەکە نۆرە ده‌گرن، یان نان ده‌خۆن یاخود ئه‌وه‌ى له‌وێ هه‌بێت دهیبەنهوه بۆ ماڵ و منداڵیان.
هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ش كه لەو تەکیە كارده‌كه‌ن خۆبه‌خشن، رۆژانه به‌لاى كه‌مه‌وه 200 بۆ 250 كه‌س، سه‌ردانى ته‌كیه‌كه ده‌كه‌ن، رۆژانى هه‌ینى گۆشت، شله و برنج دروست ده‌كرێت. ئەو رۆژە ناونراوە جه‌ژنى هه‌ژاران.