له داقووق دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى داعشه‌وه له سنورى قه‌زاى داقوقى سه‌ر به كه‌ركووك چه‌ند گوله هاوه‌نێك ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا.
K24 – كه‌ركووك:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى داعشه‌وه له سنورى قه‌زاى داقوقى سه‌ر به كه‌ركووك چه‌ند گوله هاوه‌نێك ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا‌و له‌ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هيد بوون و پێشمه‌رگه‌يه‌كيش بريندار بوو.
لیوا محه‌ممه‌د قادر، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى داقوقى هێزى پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌یاند؛ ئێواره ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش له‌گوندى "ده‌لسه‌وه" كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیانه چه‌ند گوله هاوه‌نێكیان ئاڕاسته‌ى پێشمه‌رگه‌كانى فه‌وجى دووى لیواى 9ى پیاده‌ى كرد له سه‌نگه‌ره‌كاندا كه له‌ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداربوو كه برینه‌كه‌ى سوكه.
گوتیشى: پێشمه‌رگه‌كان وه‌ڵامى بۆردومانه‌كانى داعشیان داوه‌ته‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كانمان ئه‌وانیش زیانیان پێی گه‌یشتووه، به‌ڵام تا ئێستا بۆمان روون نه‌بووه‌ته‌وه زیانه‌كانیان چه‌نده.
به‌وته‌ى لیوا محه‌ممه‌د چه‌كدارانى داعش ئامانجیان له‌م جۆڵه سه‌ربازییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌پێشمه‌رگه بڵێن ئێمه له‌سنوره‌كه‌دا ماوین، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانى ئێمه ئه‌وان له‌و سنووره به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو زۆر لاوازبوونه و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان نیه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چونكه به‌شێكى زۆرى چه‌كداره بیانییه‌كانیان ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
قه‌زاى داقوق 40 كم ده‌كه‌وێته باشوورى كه‌ركووكه‌وه هه‌ر سێ پێكهاته‌ى (كورد و عه‌ره‌ب و توركمان)ى تێدا ده‌ژێت، زیاتر له دوو ساڵه به‌شێك له گونده‌كانى سه‌ر به‌و شارۆچكه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كداره‌كانى داعشه، هه‌رچه‌نده له‌ساڵى رابردووه‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه تا ئێستا دوو ئۆپه‌راسیۆنى به‌رفراوانیان ئه‌نجامداو بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى سه‌ر به‌و قه‌زایه، به‌ڵام تا ئێستا زیاتر له 50 گوندى سه‌ر به‌و شارۆچكه‌یه له‌ژێر ده‌ستى داعشدا ماوه.