شیعەكان داوای داخستنی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە بەغدا دەكەن
لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا، بەکۆی دەنگ بڕیاردرا، داواکارییەک پێشکەشی وەزارەتەکانی ناوخۆو دەرەوە بکەن
K24 - ھەولێر
لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا، بەکۆی دەنگ بڕیاردرا، داواکارییەک پێشکەشی وەزارەتەکانی ناوخۆو دەرەوە بکەن، بۆ گرتنەبەری رێوشوینی توند و پێویست، بۆ داخستنی یەکجاری باڵیۆزخانەی سعوودیە لەبەغدا.
لای خۆشییەوە، سامر سەبهان، باڵیۆزی سعوودیە، لە عێراق، حکوومەتی عێراقی بەکەمتەرخەمی نواندن تۆمەتبارکرد، لە پاراستنی باڵیۆزخانەکە لەبەغدا.
سەبهان گوتی: "ئێران ھانی لایەنە شیعەکان دەدات بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا".
ئەم داوایەی شیعەكانی عێراق لە كاتێكدایە كە لەماوەی رابردوودا بەرپرسانی ئێران و باڵیۆزی سعوودیە چەند لێدوانێكی دژ بڵاوكرایەوە.