دەمیرتاش داوا دەكات ریفراندۆم لە توركیا ئەنجامبدرێت
ھۆشداری دەدات کە ئەو جۆرە پلانانە، تەنیا ھەستی رەگەزپەرستی لەنێوان تورک و سوورییەکاندا زیاتر دەکات

K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پارتی گەلانی دیموکرات (ھەدەپە) داوا لە سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات ریفراندۆمێک ئەنجامبدات، تایبەت بە پێشنیازەکەی بۆ پێدانی ناسنامە بە پەنابەرانی سووریا لە تورکیا.
لەمیانی گوتارێکیدا، دەمیرتاش ھۆشداریدا کە ئەو جۆرە پلانانە، تەنیا ھەستی رەگەزپەرستی لەنێوان تورک و سوورییەکاندا زیاتر دەکات کە ژمارەیان نزیکەی 3ملیۆن پەنابەر دەبێت لە تورکیا.
ھەروەھا ھاوسەرۆکی ھەدەپە، ئەردۆغانی بەوە تۆمەتبار کرد کە ئاوارە سوورییەکان بۆ بەھێزکردنی پێگەی خۆی و پارتەکەی بەکاردێنێت و سەرۆک کۆماریش ئەو دەسەڵاتەی نییە تەنیا بەخۆی بڕیار لەو پرسە بدات، بەڵام ئەگەریش سوورە لەسەر ئەو پلانە پێویستە ریفراندۆمێک ئەنجامبدات، تاوەکوو بزانرێت کێ لەگەڵ ئەو پێشنیازەیە و کێش لەگەڵی نییە.