سوید ژمارەی سەربازەکانی لە ھەرێمی کوردستان زیاد دەکات

حكوومەتی سوید دەیەوێت رۆڵی كاراتری ھەبێت لە شەڕی دژی داعش

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری سوید، پیتەر ھالکڤێست، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بەنیازە ژمارەی سەربازەکانی لە ھەرێمی کوردستان زیاد بکات، ئەمەش لەدوای ئەوەی لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتییەوە لە دژی داعش داوایان لە سوید کردووە رۆڵێکی کاراتری ھەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە توندڕەوە لە عێراق.

پیتەر ھالکڤێست ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا 35 سەربازی سویدی لە ھەرێمی کوردستانن و بەنیازن بەمنزیکانە ژمارەی سەربازەکانیان زیاد بکەن بۆ 70 سەرباز.

ھەروەھا وەزیری بەرگری سوید رایگەیاند حکوومەتەکەی لەو بڕوایەدایە دەبێ سویدیش رۆڵێکی فراوانتری لە شەڕی داعشدا ھەبێت، ھاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیھان.

سەربازانی سوید لە مانگی ئابی رابردووەوە لە ھەرێمی کوردستانن و مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن.