به وێنه: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا ڕوویدا
كوژراو و بریندار هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویداو و ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون.
كه‌مێك پێش ئێستا له باكوری شاری به‌غدا،ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو ته‌قییه‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیاتر له 15 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له له ده‌رگای "حوسه‌ینیه" ی ناوچه‌ی شه‌عب ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 15 كه‌س كوژراوون و بریندار بوون.
ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كوژراوه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته پزیشكی دادوه‌ری و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه، و ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.
دوێنێش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ڕاشیدییه ی به‌غدا ڕوویدا و به هۆیه‌وه زیاتر له "10" كه‌س كوژران و "30" كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.