ئۆكرانیا هاوكاریی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومه‌له‌رزە له رۆژئاوای کوردستان نارد
K24 - هەولێر:
حکوومەتی ئۆکرانیا لە رێگەی رێكخراوی ئه‌لئه‌مین بۆ هاوكاریی مرۆیی کە بنکەکەی لە سووریایە، دوو بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی بۆ شارۆچكه‌ی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان نارد کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانی بەرکەوتووە.
یاسر ته‌ره‌ف، رێکخەری رۆژنامەوانی رێكخراوی ئه‌لئه‌مین، بە میدیاکانی راگەیاند، حکومەتی ئۆکرانیا یه‌ك بارهەڵگر سه‌به‌ته‌ی خۆراک و پاكێجی مادده‌ی پاككردنه‌وه و دوو کۆنتێنەری لەسەر بارهەڵگرێكی دیكه بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە لە شارۆچکەی جندرێس له عەفرین ناردووە.
یاسر ته‌ره‌ف گوتیشی: "سێ هەزار سه‌به‌ته‌ی خۆراک کە رۆن و ئاوی تەماتە و وشكهیان تێدایه و دوو هەزار پاکێجی مادده‌ی پاككردنه‌وه بەسەر قوربانیانی بوومەلەرزەكهدا دابەشدەکەین".
تەرەف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومەلەرزە کە لە ناوەندی مانه‌وه‌ی کاتی‌دا دەژین، سوودمەند دەبن لەو هاوکارییانەی کە دەگەنە شارۆچکەی جندرێس.
رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.7 باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هه‌ژاند، جیا له روودانی سه‌دان پاشله‌رزه، كه بوونه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.