پەلامارێکی چەکداری لە ئەمەریکا سێ کوژراوی لێکەوتەوە
K24 - هەولێر:
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری لە شوێنێکی کات بەسەربردن لە ویلایەتی ئۆکلاهۆمای ئەمەریکا، سێ کەس کوژران.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی "KOCO-TV"، پەلامارێکی چەکداری بۆسەر شوێنێکی کات بەسەربردن لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما ئەنجامدراوە.
بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، سێ کەس کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە هەژماری تویتەری ئەرشیفی رووداوەکانی تەقەکردن (GVA) کە رووداوەکانی توندوتیژیی چەکداری لە ئەمەریکا ئەرشیف دەکات بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی رووداوەکانی تەقەکردنەوە لە سەری ساڵەوە تاوەکو ئێستا کوژراون گەیشتووەتە 10 هەزار و 438 کەس.
لە یەکی کانوونی دووەمەوە تاوەکو یەکی نیسان، شەش هەزار و شەش کەس بە چەک خۆیان کوشتووە، چوار هەزار و 432 کەس لە رووداوی تەقەکردندا یان بەهەڵە بە چەک کوژراون و حەوت هەزار و 901 کەسیش برینداربوون.