لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزاى باڵنده بڕیاری كۆتایی ده‌دات
لە بەغدا لەبارەی بڕیاری داخستنی كیڵگە پەلەوەرییەكان كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
دكتۆر جه‌مال شوكری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پەتای ئه‌نفلۆنزای باڵنده، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌و لیژنه‌یه به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 1 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی داخستنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی عێراق.
دكتۆر جه‌مال شوكری رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی لیژنه‌كه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق گه‌یشتوونه‌ته نیمچه بڕیارێك بۆ داخستنی هه‌موو كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، بەڵام هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و بڕیاره به فه‌رمی ده‌رنه‌چێت، چونكه بنه‌مای زانستی نییه.
گوتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان هیچ نهخۆشییهكمان نییه و پابه‌ند نابین به داخستنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، به‌غداش جۆرێك له تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته".