تیروپشكی قۆناخی 16ـی جامی عێراق راكێشرا
تیروپشكی قۆناخی 16ـی جامی تۆپی پێی عێراق راكێشرا، هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، یانه‌ی دهۆكیش له ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا تیروپشكی قۆناخی 16ـی جامی عێراق راكێشرا، ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاگرینی لێكه‌وته‌وه.
له‌م قۆناخه‌دا دوو یانه‌ی كوردستانی له نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌دا ماون كه پێكهاتوون له یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك.
دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ته‌ڵه‌به 14 ساڵه له نێو یاریگه‌ی دهۆك نه‌یتوانیوه تامی سه‌ركه‌وتن بكات، دوایینجار له مانگی ئایلوولی 2011 ته‌ڵه‌به له نێو یاریگه‌ی دهۆك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه له‌و یانه‌یه بباته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی تیروپشكه‌كه‌دا قوه‌ی جه‌وییه و شورته له یاریی لوتكه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، زه‌وراش میوانداریی نه‌فتی به‌سره ده‌كات، ئه‌مانه‌ی به‌غدا و كه‌رخ به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن، نه‌فتی میسان به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا و به‌حریش رووبه‌ڕووی مه‌سافی ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق له دوای گه‌ڕی 23ـی خولی نایابی عێراق به دیاریكراوی له رۆژانی 13 و 14ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێن.