دەستپاکی عێراق: بۆ گەڕاندەوەی سامانی گشتی هەمەهانگیمان لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکان کردووە
K24 - هەولێر
دەستەی دەستپاکی هەماهەنگی خۆی لەگەڵ 27 دەزگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە بۆ هاوکاریکردنی دۆسییەکانی بە قاچاغ بردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات و گەڕاندنەوەی سزادراوان.
هاوکات بوونی 32 فایل بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانە لە دژی کەسانی خاوەن بڕوانامەی تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئاشکرا کرد.
دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: لە نێو ئەو دەزگایانەی کە دەستە دەستپاکی مامەڵەی لەگەڵ دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ، 15 رێکخراو و وەزارەتی نێودەوڵەتی هەیە، لەنێویاندا فەرمانگەی ماددە هۆشبەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تاوان، سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لەندەن، بانکی نێودەوڵەتی و وەزارەتی داد لە بەریتانیا و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەمان وڵات و رێکخراوی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل، هەروەها دۆسیەی هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئەڵمانی، جگە لە دەزگا نێودەوڵەتییەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەو دەزگا ناوخۆییانەی کە هاوئاهەنگیان لەگەڵدا کراوە لەم دۆسیەیەدا، لەوانە وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بانکی ناوەندی، فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، بۆرسەی عێراق، هەروەها وەزارەتی بازرگانی و تۆماری کۆمپانیاکان.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی روونیشیکردەوە، لە رێگەی نووسینگەکانی بەدواداچوون لە بەغدا و پارێزگاکان، 32 دۆسیە بۆ وەرگرتنەوەی پارە ئامادەکراوە لە دژی ئەو کەسانەی کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراون بە پلەی تایبەت و بەڕێوبەری گشتی و وەزیرێک و جەنەراڵێک، هەروەها پشکنەرەکان، پارێزگارێک، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایەک، چوار بەڕێوەبەری گشتی و کەسانی دیکەی پلەدار.