ئاندی مارای بووه‌ پاڵه‌وانی وێمبڵدۆنی 2016

ئاندی مارای، تێنسزانی به‌ریتانیا دوای بردنه‌وه‌ی له‌ میلۆش راونیچی تێنسزانی كه‌نه‌دا به‌ فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016.

كه‌مێك پێش ئێستا، ئاندی مارای  مارای پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی به‌ 3 سێتی بێوڵام له‌ میلۆش راونیچی پۆلێنكراوی شه‌شه‌می جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی سێته‌كانیش بریتی بوون له‌ (4 ـ6)، (6 ـ7) و (6 ـ7) بوون.

ئاندی مارای بۆ دووه‌مینجاره‌ له‌ مێژوودا ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی تێنسی ویمبڵدۆنی 2016، پێشتر بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م نازناوه‌ی له‌ 2013 برده‌وه‌.