حاته‌م بن عه‌ره‌فه پێشبینییه‌كی سه‌یر بۆ یاریی كۆتایی یۆرۆ ده‌كات
زه‌حمه‌ته هیچ كه‌سێك پێشبینی له‌مجۆره‌ی كرد بێت
حاته‌م بن عه‌ره‌فه، یاریزانی نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كردووه، لێدوانێكی له باره‌ی یاریی فیناڵی یۆرۆداوه جیهانی شۆك كردووه.
حاته‌م بن عه‌ره‌فه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی lequipeـی فره‌نسا، پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مشه‌و له یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان به گۆڵێكی بێ‌وڵام له پورتوگال ببینه‌وه، ده‌شڵێت: تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا تۆماری ده‌كات.
حاته‌م بن عه‌ره‌فه‌ی 29 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، لیۆن، مارسیلیا، نیوكاسڵ، هال سیتی كردووه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش له یانه‌ی نیسی فره‌نساوه بۆ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه.