به‌ ڤیدیۆ.. 8 به‌ندكراو ژیانی پاسه‌وانێكی به‌ندیخانه‌ رزگار ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، 8 به‌ندكراو، له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌رگای ئاسنینی قه‌فه‌زی به‌ندیخانه‌ بشكێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كه‌ بپارێزن، كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌، له‌هۆشخۆی چووه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, دوای ئه‌وه‌ی به‌ندكراوان له‌ ده‌رگا ئاسنینه‌كه‌ ده‌شكێنن، هاوار ده‌كه‌ن و و بانگی پاسه‌وانه‌كانی دیكه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی پۆلیسه‌كه‌ رزگار بكه‌ن.