نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: عێراق دووچاری خراپترین شه‌پۆلی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، عێراق دووچاری خراپترین شه‌پۆلی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه.
ئوكی لۆتسما سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند، به‌شه ئاوی عێراقییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: له‌ئێستادا عێراق دووچاری خراپترین قۆناغی وشكه‌ساڵ بووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خۆراك، كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاكی عێراقی دروستده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتدا دروستكردووه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئوكی لۆتسما، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله گه‌رمی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین، وا ده‌كات، تا ساڵی 2050 ئاوی پاك و خواردنه‌وه له عێراق به رێژه‌ی %20، هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی %25 ئاستی ئاوی به‌كارهاتوو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی كه‌م ببێته‌وه.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، له‌ساڵی 1933 ئاوی ده‌ستكه‌وتوو له عێراق 30 ملیار مه‌تر دووجا بووه، له ئێستادا 9.5 ملیاره، كه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2030 بڕی ئاو بۆهه‌ر تاكێكی عێراقی بگاته 479 مه‌تر.