فه‌ڕه‌نسا سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسیه‌كانی له توركیا داده‌خات
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌منییه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌ڕه‌نسا سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له توركیا داخست.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند" فه‌ڕه‌نسا بڕیاریداوه تا كاتێكی نادیار، سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌كانی له توركیا دابخات.
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان" هۆكاری سه‌ره‌كی بڕیاره‌كه په‌یوه‌سته به دۆخی ئه‌منییه‌وه، و تا ئێستا ته‌نها ئه‌و هۆكاره ڕاگه‌یه‌نراوه و هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و ڵاته له توركیا ده‌گرێته‌وه.