کەشناسی باری کەشوهەوای راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبنیییەکانی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با لەنێوان 10 – 20  کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەواوی سبەی پێشبینی دەکات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25

سلێمانی: 24

دهۆک : 24

کەرکوک: 28

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 25

سۆران : 25

گەرمیان: 31