"هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی عێراق پاكترین ژینگه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه"

K24 – هەولێر:
روانگەی عێراق بۆ ژینگە و کەشوهەوا پشتڕاستیدهكاتهوه، شارەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی کوالێتی هەوا باشترن به به‌راورد به پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق، کە پەیوەندی بە تەندروستی دانیشتوانه‌وه هەیە.
روانگه‌كه ئاشكرایكردووه، بەشی زانیاری دیجیتاڵییان لەڕێگەی پلاتفۆرمی IQAir تایبەتمەند بە پاراستنی هەوا لە گازه ژه‌هراوییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه، شاری هەولێر و شارەکانی دیكه‌ی کوردستان لە ریزبەندی پێشه‌وه‌دان بەسەر شارەکانی دیكه‌ی عێراقدا بە بەغدای پایتەختیشەوە.
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه، پۆلێن‌کردنی ماڵپه‌ڕه‌كه بۆ ئەو ژمارانە، لە چوارچێوەی کەشوهەوای تەندروست و مامناوەنددا دێت بۆ ته‌ندروستی گشتی دانیشتواندا و تێیدا هەولێر بە پلەی 72 یەکەمی لەسەر ئاستی عێراقه و بەغداش له پله‌ی 80دایه.