سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كان له عه‌بادی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره، پیرۆزبایی له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2016، جه‌ختی كرده‌وه، په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له قۆناغه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها دوایین پێشهات و ره‌وشی مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش تاووتوێ كرا.