شرۆڤه.. ئابوورى ئێران له مشتى نهيارهكانيدايه
راگه‌ياندنى فيدراڵى كۆتايى به يه‌كپارچه‌يى سووريا هێنا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئه‌رگومێنتى ئى فاكتى، وتارێكى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژينهى رۆژهه‌ڵاتى ناوين و ئاسياى ناوه‌ڕاست، سيمون باگداسارۆڤى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و توێژه‌ره تێيدا رايگه‌ياندووه، لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر ئێران ماناى ئازادبوونى ئابوورى ئه‌و وڵاته نايه‌ت و راگه‌ياندنى سيستمى فيدراڵيش له سووريا كۆتايى به يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا هێنا.
له وتاره‌كه‌دا توێژه‌ر ده‌ڵێت: ئێران چاوه‌ڕوان بوو دواى رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ پێنج كۆ يه‌ك راسته‌وخۆ ئابوورييه‌كه‌ى ببوژێته‌وه و وه‌به‌رهێنه‌رانى بيانى روو له ئێران بكه‌ن، به‌تايبه‌تى له ئه‌وروپاى رۆژئاواوه به‌ڵام ئه‌مه رووى نه‌دا، ئه‌وه‌ى به‌ديده‌كرێت، ته‌نيا شانده رۆژئاواييه‌كان روويان له ئێران كردووه بۆ سێرچ كردن. ئه‌مه له كاتێكدايه كه‌رتى نه‌وت و غازى ئێرن زۆر گرنگه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ته‌نيا گرێبه‌ستى گه‌وره‌ى ئابوورى ئه‌و گرێبهستهيه كه بۆ كڕينى فڕۆكه‌ى ئێرباس واژوو كراوه.
سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسياى ناوه‌ڕاست، باسى له‌وه‌شكردووه، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆمپانيا ئه‌مريكاييه‌كان بۆ بازارى ئێران و تۆماركردنى سكاڵا له دژى ئێران هه‌رچه‌نده قهباحهتێكى گه‌وره‌يه به‌ڵام كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له ئێران درووستكردووه.
به راى ئه‌و توێژه‌ره جموجۆڵى لۆبى ئيسرائيل و جوله‌كه‌كان له ئه‌مريكا كاريگه‌رييه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئاستى وه‌به‌رهێنانى بيانى له ئێران درووستكردووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه ئه‌و پارانه‌ى ئێران كه له بانكه‌كانى خۆرئاوا بلۆك كرابوون تا ئێستا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ئێران بۆنموونه، ته‌نيا له ئه‌مريكا 100 مليار دۆلار پاره‌ى ئێران بلۆك كراوه و له‌و بڕه پاره‌يه ئه‌مريكا ده‌ڵێت 56 مليارى دراوه‌ته‌وه به ئێران و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ پێدانى قه‌رزى كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانى ئه‌مريكا. له‌و باره‌يه‌وه ئه‌مريكا ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه ئێران ئه‌و پاره بلۆككراوانه به‌كاربهێنێت بۆ بنياتنانه‌وه‌ى په‌يكه‌رى سه‌ربازى خۆى له سووريا و لوبنان و يه‌مه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ى له وتاره‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌و شاره‌زا سياسييه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، شه‌ڕى سووريا پله‌ى يه‌كه‌مى هه‌يه له ئه‌جێنداى سياسه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ته‌نيا له 2014دا تاران بڕى 6 تا 8 مليار دۆلار هاوكارى به‌شار ئه‌سه‌دى كردووه و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترين پشتيوانى بووه له ئه‌سه‌د بكرێت.
نووسه‌ر له‌و بڕوايه‌دايه ئێرانييه‌كان بهلايانهوه زۆر گرنگه ئه‌و هێڵه سياسى و مه‌زهه‌بييه بپارێزن كه پێشتر نهخشهڕێژيان كردبوو. كه مه‌به‌ست لێى ئه‌و كه‌وانه شيعييهيه له ئێرانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه و به عێراق و سووريادا ده‌گاته لوبنان.
سيمون باگداسارۆڤى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له ئێستادا يهكپارچه مانه‌وه‌ى خاكى سووريا ئه‌سته‌م بووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كورده‌كان و هێزه هاوپه‌يمانه‌كانى فيدراڵيهتێكيان راگه‌ياند و شێوه دهوڵهتێكيان رێكخستووه بۆ خۆيان و به‌وه‌ش كۆتاييان به پرسى به يهكپارچه مانه‌وه‌ى سووريا هێنا.
باگداسارۆڤى سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه سياسه‌تى ئه‌مريكا و سعووديه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر دژى ئێرانه و ئه‌مه‌ش وايكردووه تاران به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا بێت.
سه‌باره‌ت به پلانى داهاتووى ئێران له رووى ئابوورييه‌وه، ئه‌و لێكۆڵه‌ره راى وايه ئه‌گه‌ر پاره بلۆككراوهكانى ئێران بگه‌ڕێندرێنه‌وه، تاران ده‌بێت به‌شێكى ته‌رخانبكات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت و غاز و هه‌مووى له بوارى سه‌ربازييدا خه‌رج نه‌كات و هه‌وڵبدات ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى به‌رز بكاته‌وه و بيگهيهنێتهوه ئاستى پێش سه‌پاندنى سزاكان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكات، بێگومان ئه‌وه له دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى سعووديه‌يه كه ئێستا له برى ئێرانيش پێويستى نه‌وت له بازاره‌كانى جيهان پڕ ده‌كاته‌وه.
سيمون باگداسارۆڤى، ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه به گشتى په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆرئاوا به ئێرانه‌وه په‌يوه‌سته به ره‌فتارى ئێران له سووريا. ئێستا ئێرانييه‌كان خۆيان له پشت رووسه‌كان شاردووه‌ته‌وه. هاوكات ئێران له ژێر چاودێرى وردى خۆرئاوادايه. له هه‌ر چركه ساتێك‌دا گريمانهى ئه‌وه ده‌كرێت ئێران به پێشێلكردنى رێككه‌وتنى ناووكى تۆمه‌تبار بكرێت و خێرا سزاى نوێى به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.